شوکوڵاتە لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت

شوکوڵاتە تامێکی خۆشی هەیە و بەسوودە بەتایبەت بۆ ئارامکردنەوەی دەروون، بەشێوەیەکی گشتیش گەورە و بچوک خواستی لەسەری هەیە، بەڵام باشترە شوکوڵاتەی تاڵ بێت و شەکری تێدانەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی yawmiyati شوکوڵاتە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوسەنگ کردنەوەی پەستانی خوێن، بەهێزکردنی یادگای مێشک و تەندروستی ریخۆڵەکان.

هاوکات رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش کەمدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و زەنک و ئاسن و مەگنسیۆمی تێدایە، رێگانات چەوری و کالۆریەکەی کاریگەری لەسەر دڵ هەبێت و سوودی دەبێت.

هەربەپێی توێژینەوەکان خواردنی شوکوڵاتە سێجار لە مانگێکدا، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە، بەهۆی ئەو کاکاوەی تێیدایە.

لەلایەکی دیکەوە کاری ئامێری هەرس چالاکدەکات، رێژەی هۆڕمۆنی بەرپرس لە ئاسوودەیی بەرزدەکاتەوە، هەربۆیە هەوڵبدە بایەخ بە خواردنی شوکوڵاتە بدە، بەڵام شوکوڵاتەی کەم شەکر یان تاڵ، چونکە نابێت رێژەی شەکری جەستەت ناهاوسەنگ بکات.

Back to top button