هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی له ئافره‌تدا
چه‌ندین هۆكار هه‌یه واده‌كات ئافره‌ت كێشه‌ی سێكسیان بۆ دروست ببێت، به تایبه‌ت ساردی سێكسی كه ڕه‌نگه ئافره‌ت له هه‌ر قۆناغێكدا بێت توشی ببێت و چه‌ندین هۆكاری ده‌رونی و جه‌سته‌ی جیاواز واده‌كات ئافره‌ت ڕوبه‌ڕوی ئه‌م حاڵه‌ته ببێته‌وه.
ساردی سێكسی (FSAD) ئاماژه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌ت و نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانیه‌تی.
1- گۆڕانكاری له هۆرمۆنه‌كانی له‌شی ئافره‌ت و كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی مێینه.
2-خه‌مۆكی و ته‌نهایی واده‌كات ئافره‌ت ئاره‌زووی سێكسی كه‌م ببێته‌وه.
3- دووگیانی و له‌بارچوونی منداڵ.
4-ڕۆتنینی سێكس واده‌كات ئافره‌ت ئاره‌زووی بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌مێنێت.
5-نه‌خۆشی و به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه.
6-ماندوو بوون به‌كاركردن و سه‌رقاڵ بوونی زۆر به په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌وه.