بۆچى پێویسته هه‌موو ڕۆژ ته‌ماته بخورێت
ته‌ماته یه‌كێكه له‌و پێكهاته گرنگانه‌ى كه له خۆراكى رۆژانه‌دا به‌كارده‌هێنرێت بۆ زه‌ڵاته یا چێشتلێنان، سوودێكى زۆر به ته‌ندروستى له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ندان هۆكار هه‌ن وا ده‌كه‌ن كه هه‌موو رۆژێك ته‌ماته بخورێت.
یه‌كه‌م: ڕێگه‌ی پیربوونى پێش وه‌خت ده‌گرێت، به‌پێى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر ته‌ماته له نیوان 10 كه‌سدا كه رۆژانه یه‌ك كه‌وچك ته‌ماته‌یان خواردووه كه‌به زه‌یتى زه‌یتون چه‌ور كرابوو، بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌رده‌وام بوون دوایى ئه‌و ماوه‌یه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر پێستى ئه‌و كه‌سانه كرا كه بۆ ئه‌و ماوه دیاركراوه ته‌ماته‌یان خواردبوو ده‌ركه‌وت به‌رێژه‌ى %33 پێستیان دژى سووتانه به تیشكى خۆر و تیشكى یوڤى، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین به‌هێز ده‌كات به‌مه‌یش پێست له پیربوون ده‌پارێزێت.
دووه‌م: لیكۆپهینى تێدایه، برێكى زۆر دژه‌ئۆكسید لهتهماتهدا هه‌یه كه گرنگترینیان لیكۆپهینه، ئه‌م كارۆتهنۆیده به‌رپرسه له ره‌نگى سوور له ته‌ماته‌دا.
– خانه‌كان له ره‌گه ئازاده‌كان ده‌پارێزێت و رێگه له شێرپهنحه ده‌گرێت.
– یارمه‌تى دابه‌زاندنى كۆڵیسترۆڵ ده‌دات.
– مه‌ینى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
– مه‌ترسى جه‌ڵته كه‌م ده‌كاته‌وه.
– یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ى كه به‌خاوى ده‌خورێت.
سێیه‌م: برێكى زۆر كارۆتهنۆیدى تێدایه، ئه‌و كارۆتهنۆیدهى له ته‌ماته‌دا هه‌یه وه‌ك كارۆتینى بێتا و لوتهین، هه‌ردووكى پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش به دروستى بمێنێته‌وه باشتر وایه پێتى ته‌ماته لانه‌برێت، چونكه پره له پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگ.
چواره‌م: رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت، لیكۆپه‌ین رێگریه‌كى باشى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌یه.%31 مه‌ترسى ده‌ركه‌وتنى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، ته‌ماته و برۆكلى پێكه‌وه مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ئه‌و خۆراكانه ده‌خۆن ده‌وڵه‌مه‌ندن به كارۆتهنۆید به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر له مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى سنگ دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
پێنجه‌م: دژهههوكردنێكى به‌هێزه، هه‌ردوو پێكهاته‌ى قوهرستین و كامپفهرۆڵ له پێستى ته‌ماته‌دا هه‌ن كه دو جۆرى گرنگى فلاڤۆنۆیدسن كه ده‌توانن هه‌وكردن كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به رێژه‌یه‌كى زۆر ته‌ماته ده‌خۆن هه‌وكردنى درێژخایه‌ن له‌له‌شیاندا كه‌م ده‌بێته‌وه به‌رێژه‌ى %34 كه هۆكارن بۆ زۆر نه‌خۆشى وه‌ك نه‌خۆشى دڵ، كه‌مپته‌وى ئێسك، خه‌مۆكى.