پاریس سانجێرمان نرخی فرۆشتنی نێیماری ده‌ستنیشان كرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، پاریس سانجێرمان داشكاندنی بۆ نرخی نێیمار دا سیلڤا كرد و بڕیاریداوه به هه‌مان نرخی كڕینی به بارسێلۆنای بفرۆشێته‌وه.
پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ناسڕ خڵێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، نرخه‌كه‌ی له 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ 222 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زاند كه ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و نرخه‌یه كه پاریس له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیماری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئاماده‌نین 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بده‌ن، بۆیه پاریس سانجێرمان داواكارییه‌كه‌ی سووكتر كردووه، چونكه مه‌به‌ستیه‌تی له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه خانه‌واده‌كه‌ی نێیمار ئێستا له بارسێلۆنان و سه‌رقاڵی خانووییهكی گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری بگه‌ڕێنه‌وه له كه‌ته‌لۆنیا نیشته‌جێ ببنه‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.