هێلكه به‌م شێوه‌یه مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت
هێلکه یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که سوودی زۆره بۆ منداڵ و گه‌شه‌کردنی چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی تێدایه له پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چه‌وری و کۆمه‌ڵێک کانزا و ڤیتامینه‌کان، ئه‌مه‌ش وای کردووه که هێلکه ببێته یه‌ک له باشترین خۆراکه‌کانی ژه‌می به‌یانیان..
چه‌ند ڕێنمیایه‌کی گرنگ :
1- سپێنه‌ی هێلکه نابێت بدرێت به منداڵی ساوای که‌متر له یه‌ک ساڵ: له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگیه‌وه تا دوانزه مانگ ته‌نها زه‌ردێنه‌که‌ی پێ بده، سێ بۆ چوار زه‌ردێنه‌ی هێلکه به‌ڵام پێویسته به باشی کوڵا بێت.
2- زۆربه‌ی منداڵ دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵ هه‌ستیاریان به سپێنه‌ی هێلکه نامێنێت: بۆیه پاش پێنج ساڵ به وشیاریه‌وه که‌م که‌مه بیده‌رێت ئه‌گه‌ر زۆره هه‌ستیاریه‌که‌ی نه‌ما بێت.
3- بۆ منداڵی ئاسایی له ڕۆژێک دا باشتره زیاتر له یه‌ک هێلکه نه‌خوات .