لە جیاتی سەگەکان .. زیندەورێك مادەی هۆشبەر و مین ئاشکرا دەکات
لەگەڵ بەرزبوونەوەی هێرشە تیرۆریستیەکان و هونەری کۆمەڵە توندڕەوەکان لە شێوازی ئەنجام دانی پیلانە تێکدەرانەکەیان تەکنەلۆژیا هەوڵ دەدات بەدوای ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بچێت بۆ ڕێگری کردن و کۆتایی پێ هێنانیان بۆیە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا دەیانەوێت ئامرازی پێشوەختە دابین بکەن بۆ لەبار بردنی کردەوەی تیرۆرستی و پارێزگاری لە گیانی هەزاران کەس کە دەبنە قوربانی ئەو کردەوانە.
لە پڕۆژەیەك دا کە هاوپەیمانی ناتۆ پشتگیری دارایی دەکات توێژینەر لە زانکۆی سانت ئەندرۆز ” روس جیلاندرز ” ئومێدەوارە مەشق بە مێش هەنگوین بکەن و ڕۆژێك بێت شوێنی سەگە پۆلیسیەکان بگرنەوە بۆ گەڕان بە دوای کەل و پەلە قاچاغەکان وەکو مادەی هۆشبەر و تەنانەت مینەکانیش بەهۆی هەرزانی و جگە لەوەش دەگاتە هەموو شوێنێك و مێش هەنگوین ناتوانێت مینەکان بتەقینێتەوە.
سەرچاوە : سکای نیوز