ڕۆژانه‌ 3 کوپ قاوه‌ بخۆینه‌وه‌ چی له‌ ته‌ندروستیمان ده‌کات

ڕۆژانه ‌سێ کوپ قاوه‌ بخۆینه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونمان به‌ شه‌کره‌ له‌ جۆری 2 بۆ %27 که‌مده‌کاته‌وه‌ .

زانایانی وڵاتی سوید ئاشکرایانکردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ قاوه‌ بخۆینه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونمان به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌ جۆری دوو که‌م ده‌کات و سودی زۆر به‌ ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت .

پرۆفیسۆر “ماتیاس کارلستۆن” له‌ ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 30 توێژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ 1.3 ملیۆن که‌س ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ته‌نها کافاین واناکات له‌ شه‌کره‌ به‌دوربین به‌ڵکوو به‌ کارلێکی پێکهاته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری سوده‌کانی زیاد ده‌کات .

وه‌ک پرۆفیسۆره‌ سویدیه‌که‌ ئاشکرایکردووه‌ کاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی 3 کوپ قاوه‌ بۆ ژنان و پیاوان وه‌ک یه‌که‌ به‌ڵام که‌مێک له‌ خانمان کاریگه‌ری زیاد تره‌ و له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی هه‌ر کوپه‌ قاوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شه‌کره‌ به‌ڕێژه‌ی %7 که‌می کردووه‌ .

Back to top button