به‌ڤیدیۆ…ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ئه‌رسناڵی به‌ یه‌كسانبوون ناچاركرد.

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی بە 10 یاریزانەوە یەکسانبوون بەسەر یانەی ئارسناڵ بسەپێنێت.”

ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی  ئارسناڵ و لە ئەنجامدا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، سەرەتا لە خولەکی 10 ڤێرسایکۆ لە ئاتلەتیکۆ مەدرید بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بەلام ئەم گێمە دوای چەند هێرشێکی ئارسناڵ بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.”

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ئارسناڵ لە خولەکی 61 توانی گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن لاگازێتەوە تۆمار بکات، بەڵام ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتووانە لە رێگەی گریزمانەوە لە خولەکی 82 توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و لە کۆتایدا یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.”

https://www.youtube.com/watch?v=e8jx3FquP84

Back to top button