دانا مه‌نمی
كوده‌تا به كرداری گۆڕین و لابردنی ده‌سه‌ڵات دێت به ده‌سه‌ڵاتێكی تر ، به‌ڵام كوده‌تا ترسنۆكترین فۆڕمه كه له ناو پرۆسه‌ی سیاسی دا ئه‌نجام ئه‌درێت ، فۆڕمێكی نایاسایییو لای هیچ سیسته‌مێكی سیاسی قبوڵكراو نیه ، له زانستی سیاسی‌دا كوده‌تا كاتێك به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت ، كه لانیكه‌م ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هه‌ستاوه به كوده‌تاكه بۆماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه .
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی داتا به‌یس كه‌له زانكۆی ( كینتۆكی ) ئه‌ڵمانی ئه‌نجام دراوه ، كوده‌تا له نێوان ساڵانی (1950 تا 2010 ) له‌ماوه‌ی ئه‌و (60 ساڵ) ه دا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا (457) هه‌وڵی كوده‌تا ئه‌نجام دراوه ، له‌وانه ( 227 ) هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ركه‌وتوو بووه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له ( 49.7% ) .
هه‌روه‌ها (230 ) هه‌وڵی كوده‌تاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و شكستی هێناوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له ( 50.3 ) ، هه‌ردوو كیشوه‌ری ( ئه‌فریقیاو ئه‌مریكا ) زۆرترین كوده‌تایان تێدا ئه‌نجام دراوه به ڕێژه‌ی له ( 36.5 ) رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیاش به ڕێژه‌ی له ( 31% ) كوده‌تایان ئه‌نجام داوه‌و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش له (15.? بینیووه و هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپاش ته‌نها له ( 2.6% ) كوده‌تا ڕویداوه .
شه‌وی هه‌ینی (15 تموزی 2016 ) كاتژمێر 10 ی شه‌و كوده‌تای سه‌ربازی له‌لایه‌ن به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی سوپاوه ئه‌نجام درا ، وه‌لئ هه‌رچه‌نده مێژووی توركیا لێوانلێوه له هه‌وڵی كوده‌تاو كوده‌تای سه‌ركه‌وتوو ، له دیرۆكی مێژووی توركیادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كوده‌تای سه‌ربازی ڕویداوه ، یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی له‌ساڵی ( 1960 ) كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سوپا پیی هه‌ستان و ( عدنان مه‌نده‌ریس ) سه‌رۆكوه‌زیران و ڕێبه‌ری پارتی دیموكراتی له سێداره درا .
كوده‌تای دووه‌م له 12 مایسی 1971 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیا ( مه‌مدوح تاجماك ) دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی ( سلێمان دیمیرێل ) ئه‌نجام دراو له جێگه‌ی حكومه‌تێكی به تێڕوانینی ( مسته‌فا كمال ) ئه‌تاتورك پێكهێنرا .
كوده‌تای سێیه‌م له 12 ئه‌یلولی 1980 جه‌نه‌راڵ ( كه‌نعان ئیفرین ) بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرد بۆ بنه‌ماكانی ڕه‌وت و بیرۆكه‌ی ( مسته‌فا كمال ) ئه‌تاتورك ، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌كوتكردنی ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامیه بوو له تركیا .
كوده‌تای چوارمیش له 28 شوباتی 1997 جه‌ندرمه له ژێر دروشمی نوێگه‌ری كوده‌تای به‌سه‌ر (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانی ) سه‌ربه‌پارتی ره‌فاهی ئیسلامی دا كرد .
سوپای توركیا پێگه‌یه‌كی جیاوازتری له ناو وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه ، له توركیا هه‌میشه سوپا خۆی به پارێزه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌زانێت كه ( مسته‌فا كمال ) ئه‌تاتورك له ساڵی (1920 ) له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسیۆنالیزم و عه‌لمانیه‌ت دایمه‌زراند .
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركاتێك سوپا هه‌ستی كردبێت ده‌وڵه‌ت له مه‌ترسیدایه ، راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی كردووه‌و له پایه‌سه‌ره‌كییه‌كانی لایداوه .
به وته‌ی چاودێران هۆكاری شكستی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی هه‌ینی ( 15 تموز 2016 ) له چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه :
1 . له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه ئامانجی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان نه‌بووه .
2 . رَێبه‌رانی كوده‌تاكه به‌شداری ڕاسته‌وخۆیان نه‌بوو وه‌له هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتن و خاوه‌نداریه‌تی كوده‌تاكه‌یان نه‌كرد .
3 . كوده‌تاچییه‌كان بڕێكی كه‌م له تانك و هیلیكۆپته‌ریان به‌كار هێنا ، ئه‌وه‌ش به‌س نییه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حكومه‌تێكی گه‌وره‌و به‌هێزی وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی .
4 . كوده‌تاچییه‌كان نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌سه‌ر وه‌زاره‌ته گرنگه‌كانی ( ناوخۆ و ده‌ره‌وه ) وه‌یان باڵه‌خانه‌ی كۆشكی كۆماری و حكومه‌ت بگرن ، ته‌نانه‌ت بۆیان نه‌كرا سه‌رۆككۆمار ئه‌ردۆگان وه‌یان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیان ( بن علی یلدرم ) به دیل بگرن .
5 . هۆكارێكی تری شكستی كوده‌تاكه ئه‌وه‌بوو كه له دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له ڕێی تویتێكه‌وه به موبایل هاوڵاتیان و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی هاتنه سه‌ر شه‌قام به جۆش و خرۆشه‌وه ، هاوڵاتیان روبه‌روی تانك چه‌كی سه‌ربازی بونه‌وه‌و پاشه‌كشه‌یان پئ كردن .
به پێچه‌وانه‌ی كوده‌تاكانی پێشوو له توركیا كه سه‌رۆكی ئه‌ركان و فه‌رمانده سه‌ربازی و و هێزه‌كانی زه‌مینی و ئاوی و ئاسمانی له‌گه‌ڵ دا بوون ، هه‌رله سه‌ره‌تاوه كوده‌تاچییه‌كان ئامانجێكی روون نه‌بوو كه گورزی كوشنده بدات له حكومه‌ت ، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كه‌له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌م دا هه‌وڵی كوده‌تاكه مه‌حكوم و شكست بهێنێت .
به بۆچوون و تێڕوانینی نوسه‌رو رۆشنبیری تورك ( موراد به‌لگه ) نه‌بوونی یه‌كده‌نگی سوپا بۆ كوده‌تا هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی كوده‌تاكه بوو .
هه‌رچه‌نده ( جه‌نگیز چاندار ) رۆژنامه‌نوس و لێكۆڵه‌ری تورك له وتارێكدا له سایتی ( مۆنیته‌ر ) له ژێر ناونیشانی ( كوده‌تاكه‌ی توركیا ته‌نها فێلێكی پلان بۆ داڕێژراوی ئه‌ردۆگان بوو ؟ ) هه‌وڵی كوده‌تاكه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه به (فێلێكی سه‌ربازی كوده‌تا ) ناوی ده‌بات .
به پێی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی كه وه‌زیری بازرگانی توركیا ( بوڵه‌نت توفه‌نگچی ) رایگه‌یاند : كوده‌تاچییه‌كان زیانی ( 100 ) ملیار دۆلاریان به توركیا گه‌یاندووه
پاش ئه‌وه‌ی جموجۆڵی كوده‌تا چیییه‌كان له توركیا كۆنترۆڵ كرا ، راسته‌وخۆ ( ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ) ، فتحوڵا گویله‌ن و جه‌ماعه‌تی خزمه‌تی تۆمه‌تبار كرد به تێوه‌گلان و داڕێژه‌ری پلانی كوده‌تاكه ، جارێكی تر ناوی ( فتحوڵا گویله‌ن ) كه‌وته‌وه‌و ناوناوان .
فتحوڵا گویله‌ن ته‌مه‌نی ( 76 ) ساڵه ئێستا له ویلایه‌تی ( په‌نسلڤانیای ) ئه‌مریكا ده‌ژی ، گویله‌ن رۆژانێك شان به شانی ئه‌ردۆگان له پێناو سه‌قامگیری حوكمی ئیسلامی له توركیادا دژ به ده‌سه‌ڵاتی سوپا و نوخبه‌ی عه‌لمانی تێده‌كۆشا ، چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ( ئه‌ردۆگان ) له‌وپه‌ڕی ناكۆكی و ڕكابه‌ریدان .
گویله‌ن ناوێكی ناسراوه لای هه‌موو توركه‌كان ، كه‌س ناتوانێت كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی گویله‌ن به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری توركیاوه نادیده بگرێت ، بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت تۆڕێكی گه‌وره له قوتابخانه‌و كۆمپانیا‌و میدیاكان له پێنج كیشوه‌ری جیهاندا هه‌یه و به‌ره‌سمی له (145 ) وڵات‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوه‌ند و سه‌نته‌رو قوتابخانه‌یان هه‌یه ، وه‌لئ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گویله‌نیه‌كان راده‌كێشرێت كه عه‌میل و پیاوی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكی ( سی ئای ئه‌ی ) ن .
لیره‌دا سه‌ره‌نجتان بۆ هه‌ڵویستی (فتحوڵا گویله‌ن ) راده‌كێشم ، كاتێك داعش ده‌رگای به كورد گرت و په‌لاماری كوردستانی دا له ساڵی 2014 له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ( فتحوڵا گویله‌ن ) پرسه‌نامه‌یه‌كی وه‌كو هاوخه‌می ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان كرد هاوخه‌می و دڵسۆزی خۆی دژ به داعش ده‌ربڕی و له ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌یدا فتحوڵا گویله‌ن ده‌لێت : به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه تاڵ و پڕ ئازاره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی سوپای عێراق ده‌كه‌م كه‌له‌به‌ره‌كان گیانیان به‌خت كردووه ،سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه‌له عیراق و سوریا گیانیان له ده‌ست داوه ، به تایبه‌تیش كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئیزیدی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ، به سونه مه‌زهه‌ب و شیعه مه‌زهه‌ب و پێكهاته ئاینیه‌كانی دیكه ، كه نه‌هامه‌تی ده‌چێژن له ده‌ست دێوه‌زمه‌ی (داعش ) .
له‌دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا هه‌لێكی زێڕین له‌به‌رده‌م بزاوتی نه‌ته‌وه‌ی كوردیدا له توركیا ڕه‌خساوه ، چونكه هه‌رزوو هه‌ده‌په سه‌ركۆنه‌و مه‌حكومی كوده‌تاكه‌ی كرد و به گێره‌شێوین و تێكده‌ر شوبهاندنی ، هه‌ڵوێستی هه‌ده‌پ له پشتگیری حكومه‌ت و پارته‌كانی تر هه‌ڵوێستێكی سیاسی ئه‌رێنی یه ، كه ده‌كرێت پرۆسه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان كورد و تورك زێندوو بكرێته‌وه .
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م وتاری وڵاتان له ڕوسیا راگه‌یه‌نرا و ( سیرجی لاڤرۆڤ ) گوتی له‌گه‌ڵ ئاشتیداین ، نه‌ك مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ، ئه‌مریكا بێده‌نگه و له ژێره‌وه پاڵپشتی ده‌كات ، یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به كوده‌تا نییه و داوای پاراستنی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات .
پارته‌كانی (مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په و هه‌ده‌په ) دژایه‌تی كوده‌تایان ڕاگه‌یاندو له ژێره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ئه‌ردۆگاندان .
رۆژی سێ شه‌مه 23 شوباتی 2016 سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی سه‌رۆككۆماری توركیا به یاوه‌ری شاندێك كه (دكتۆر فواد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و (سه‌فین دزه‌یی ) گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری ده‌كه‌ن به‌ره‌و وڵاتی توركیا، سه‌رۆك بارزانی له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (بن علی یڵدرم ) و پاشانیش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل قه‌هره‌مان) كۆبویه‌وه، به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئامانجی سه‌ردانه‌كه تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی تاوچه‌كه ده‌بێت. میدیاكانی توركیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو ته‌وه‌ر له خۆی ده‌گرێت، كه ئه‌وانیش بریتین: له پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومه‌تی توركیا له دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی 15 تموزی 2016. ته‌وه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌سته به ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری موسڵ. سه‌رۆك بارزانی له دیدارێكدا له په‌ڕله‌مانی توركیا كه سه‌رۆك و جێگری په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی (هه‌ده‌په و جه‌هه‌په و ئه‌كه‌په) ئاماده‌ی بوون باسی له پێویستی به‌هێزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و توركیای كرد و له‌م دیداره‌دا رۆشنایی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و شه‌ری داعش و ئاماده‌كاری بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ. ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌مه 24 شوبات 2016 سه‌رۆك بارزانی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هێناو به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت. گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه، جوڵه هه‌رێمیه‌كان و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و جوڵه هه‌رێمیانه ده‌ركه‌وتوون، ئاراسته‌ی جوڵه هه‌رێمیه‌كانیش به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان فره جۆرن، چونكه هه‌ر وڵاته و له خه‌می به‌رژوه‌ندی ده‌وڵه‌تی خۆیدایه، قه‌یرانی سوریا و به‌تایبه‌تی پرسی رۆژئاوای كوردستان كه ستراتیژێكی گرنگه بۆ توركیا، سه‌ری به توركیا نه‌وی كرد بۆ دوژمنه‌كانی له‌وانه (ئیسرائیل و روسیا‌و ئیران) قه‌یرانی شه‌ش ساڵه‌ی سوریا بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاڵوزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا ، سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا توركیا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه دوای ساڵێك دۆخی سیاسی سوریا ئارام ده‌بێته‌وه و ڕژێمی ئه‌سه‌د له گۆره‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا بوونی نامێنێت، كێشه‌كانی نێوان روسیا‌و توركیا له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریایه، روسیا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بوو ، توركیا دژ به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بوو ، ئه‌مریكا هاوكار و پاڵپشتی كورد بوو له سوریا ، له‌كاتێكدا توركیا دژ به پاراستنی شوناسی كورد و پێگه‌ی سیاسی كورد بوو له سوریا ، ساتێك ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا‌و توركیا ، روسه‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌میان دژ به توركیا پاڵپشتی هێزه كوردییه‌كان و به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ( هه‌ده‌په ) بوو له مۆسكۆ ، خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی له ئاسمانی توركیادا و كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا و تۆمه‌تباركردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه ده‌ستی هه‌بووه و (فه‌تحوڵا گویله‌ن ) ڕاده‌ستی توركیا ناكات ، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون كه توركیا جارێكی تر به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا ڕێكبخاته‌وه ، تاكه ئامانجیش بۆ له‌ناو بردنی دۆزی كورده له سوریا ، كۆتاهاتنی گرژییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا پاشه‌كشه به هێزو هه‌یمه‌نه‌ی پرسی كورد كرا له سوریا و نوسینگه‌ی ( هه‌ده‌په ) له مۆسكۆ داخرا ، له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ( توركیا و روسیا و ئێران ) پاڵپشتی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌دیان كرد بۆ لێدانی كورد له حه‌سه‌كه ، نزێكبونه‌وه‌و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوان ( روسیا‌و ئێران و توركیا و سوریا ) پێویسته نادیده نه‌گرین به تایبه‌ت له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌كو ئه‌مرۆدا . رۆل َ پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه‌دا گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ، سه‌رۆك بارزانی هێماو نمونه‌ی كه‌سێتی به‌رزن له ئه‌مڕۆی ژینگه‌ی سیاسه‌تی كوردیدا ، له دوای كوده‌تاكه‌ی 15 تموزی 2016 حكومه‌تی توركیا ئاراسته‌ی سیاسی خۆی گۆڕیوه به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد له هه‌رێمی كوردستان ، به دیوێكی تر باشتر جوانتر له به‌ر له ڕوودانی كوده‌تاكه ویست و خواستی دۆستایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، به‌تایبه‌ت خواستی دۆستایه‌تی و نزیكبونه‌وه‌ی زیاترن له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی . له‌دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌وه بۆیه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان له لایه‌ن توركیا سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بانگێشت بكات ، تاكه ئامانجیش ئه‌وه‌یه كه په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی توركیا بدرێت ، له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و سیاسی توركیا ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی جموجۆڵی بازرگانی و په‌یوه‌ندی دبلۆماسی یه بۆ هه‌رێمی كوردستان . ئابوری و سیاسه‌ت دوو ڕوی دراوێكن ، ئابوری لایه‌نێكی گرنگی ژیان پێكده‌هێنێت ، له كاتێكدا زۆربه‌ی گۆرانكارییه سیاسی و گرفته نێو خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ئابوری یه ، زۆرجار ئابوری هۆكارێكه سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایشی وڵات خاپور ده‌كات ، گرنگه هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ببنه پشتوپه‌ناو ستراتیژی یه‌كتری ، ئیستا هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كی محه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه ، ئالوگۆڕی بازرگانی له بواری ئابوری‌دا و ئاڵوگۆری بیر‌و ڕای یه‌كتر له بواری سیاسی دا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسیه‌تێكی نوێیه ، كه ئومێدی ئه‌وه‌ی لئ ده‌كرێت كود بگاته لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی نوئ بۆ كورد ، په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره له قۆناغێكی باڵادایه و شوختی تێناكه‌وێت ، چونكه سه‌رۆك بارزانی سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی سیاسه‌تی كوردی یه ، ئه‌سپی خۆی تاو ئه‌دات و جوڵه‌یه‌كی گرنگه له شه‌تره‌نجی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
Post Views: 35