ئەم سێ ھۆکارە دادەندرێن بە سەرەکیترین ھۆکاری دروستبوونی ئازار لە پشتدا

 

ڕۆژنامەی “Freunden ” ی ئەڵمانی دروستبوونی ئازاری لە پشتدا بۆ سێ ھۆکار (دانیشتن بە شێوەیەکی ھەڵە،کەم جوڵەی،دڵەڕاوکێی دەرونی) گەڕاندۆتەوە.

دانیشتن بە شێوەیەکی ھەڵە،دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە شێوەیەکی ھەڵە  و لە دوایدا چەمینەوە ھۆکاری سەرەکی ڕەقبوونی ماسولکەکانە کە ئەمەش دادەندرێت بە ھۆکاری دروستبوونی ئازار لە پشتدا،کە ھیچ نەخۆشیەکی لە پشتەوە نیە و باشترین چارەسەریش بۆ ئەم حاڵەتە دانیشتنە بەشێوەيەكى ڕاست. .

لەم کاتەشدا پێویستە بەشی سەرەوەی پشت بەشێوەیەکی ستونی بێت و لەگەڵ ڕاکێشانی شانەکان کەمێک بۆ دواوە وا بێت کە گەردنت بەرزبێت ، پێویستە شێوەی دانیشتن ھەر ٢٠ خولەک جارێک بگۆڕێت ،بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر ماسولکەکان دروست نەبێت.

-دڵەڕاوکێی: کە بەھۆی پاڵەپەستۆی ژیان و بەجێھێنانی کار و فەرمانەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت،ئەمەش بەتەنھا کاریگەری لەسەر باری دەرونی مرۆڤ دروست ناکات بەڵکو کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤیش دروستدەکات بەتایبەتیش پشت،باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخەش مامەڵەکردن لەگەڵ کات و خەوتنە بە شێوەیەکی ڕێک ، ئەنجامدانی وەرزش و وەرزشی ھەناسەدان.

-کەم جوڵەی، دەبێتەھۆی لاوازبوونی ماسولکەکان کە ئەمەش ئازار لە پشتدا دروست دەکات ،پێویستە بەبەردەوامی جوڵە ھەبێت بۆ ئەوەی ماسولکەکان دووچاری ڕەق نەبێت لەو جوڵانەش وەرزش ،لێخوڕینی پاسکیل،رۆشتن.

Back to top button