سەرۆک بارزانی و کۆڕبەندی ئابووری لە رووانگەی ستراتژی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
راپۆرت شكاری: شەماڵ بۆکانی
وەک ئاگادارین سەرۆک بارزانی لە دەیەمین کۆڕبەندی ئابووری ئوردن بەشدارە لەسەر بانگهێشتی فەرمی شای ئوردن ، ئەم کۆڕبەندە نزیک بە 1000 کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتی ، ئابووری لە خۆ دەگرێت .
ئەوەی سەرنجی زۆرێک لە میدیاکان و شرۆڤەکارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە ، پێشوازی لە سەرۆک بارزانییە بە ئاڵای فەرمی کوردستان بەبێ هەڵکردنی ئاڵای عێراق ، بەڵام کەسێک نەیپرسی ئاخۆ هەزار بەشداربووەکەی تریش بە رێوڕەسمی فەرمی پێشوازی لێ کراوە ، بێشک کەس پرسیاری نەکردووە .
هەر بۆیەش بە پێویستم زانی بەشێک لە لێکۆڵینەوەی ستراتژی دووا ڕۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە رووانگەی پلانی “ماسۆنییەت “و نیۆکۆنەکان” و پلانی 60 ساڵەی “ئیسرائیل “بۆ زانیاری گشتی بەخەمە بەر باس ، کە بەشێکی بچووکە لە لێکۆڵینەوەیەکی 150 لاپەڕەیی و دەریدەخات کۆربەندی ئابووری لە بنەڕەتدا کۆڕبەندێکی سیاسی ستراتژییە کە دیاردەکانی تا ساڵی 2025 بە گشتی دەردەکەون .
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە بابەتەکە دەبێت و پێویستە بەشێک لە ” بڤەکان ” واتە هێڵەسوورەکانی جیهانی ناڕوونی سیاسەت هەڵدەینەوە ، وەک پێناسەیەکی سەرەتایی ماسۆنییەت و نیۆکۆنەکان و پلانی 60 سالەی ئیسرائیل لە ڕووانگەی کۆبوونەوەکانی ساڵی 2007 لە شارۆچکەی ” تیۆدۆرهێتزل ” بە بەشداری 42 ئەفسەر و سیناتۆری ئەمریکایی ، کە ئەم کۆبوونەوە بەرهەمی بەشداری ڕاستەوخۆی مووساد بووە لە کوردستان تا ساڵی 1975 ی زایینی وەک خەسار ناسی چەندین ساڵەی ئیسرائیل لە ناوچەدا بۆ چۆنیەتی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست .
بابزانین ماسۆنییەت کە ئیسلامی سیاسی بە شەیتانپەرەست ناویان دێنێت کێن و ئامانجیان چییە ؟
ماسۆنیەکان کە بنکەی سەرەکیان لە ئەمریکایە ، بالاخانەی تایبەتی ئەم گرووپە لە شیوەی لۆگۆکەیان سێگۆشەو چاوێکی لە ناوەراست دایە ، هەموو ئەندامەکانیان بە نهێنی کار دەکەن و ستراتژی سەرەکی ئەوان یەکدەست کردنی فەرهەنگ و شارستانیەتی جیهانییە ، وەک ڕۆژی جیهانی ڤالانتاین ، ڕۆژی جیهانی ژنان ، مۆدێلی گشتگیری لاوانی جیهانی ، ڕۆژی ئاشبوونەوە لە گەڵ سروشت و تادوایی ………………. ماسۆنییەت سیلەی چاوی ستراتژی فەرهەنگییە ، واتە داگیرکردنی وڵاتێک بەبێ بە کارهێنانی هێزی سەربازی لە ریگەی راگەیاندنی بە فەرهەنگی کردنی پلانێک ، واتە کاتێک فەرهەنگ و کەلتووری وڵاتێک توانی ڕەوتی نوێ لە خۆ بگرێت ، ئەم ولاتە دەچێتە بەرژەوەندی ئابووری جیهانیەوە ، چوونکە بە ڕەچاوکردنی مۆدەی داڕێژراوو ویستی پڕکردنەوەی ئەم فەرهەنگە کارخانەکانی بەرهەم هێنان چالاک دەبن .
ئەم سێ وڵاتە کە من ئیستا بە چووارگۆشەی ماسۆنییەت و لقوپۆپەکانی ناویان دێنم ( ئەمریکا ، فەڕەنسا و ئیسرائیل ) ن بەڵام جەمسەری جیهانی عەرەبی لە هاوپەیمانی ماسۆنییەت ( ئوردن ) ە کە لەساڵی1967 وە لە دووای شەڕی 6 ڕۆژەی ئیسرائیل و عەرەب هاتە نێو هێڵەسوورەکانی سیاسەتی دارێژەی جیهانی لە پێناو داڕشتنەوەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
هەرچەند ئاڵمانیاش لە ئیستادا بەشدارەو جم جوڵی ئەم دواییانەی لە رۆژهەڵاتی ناویندا بۆ چەسپاندنی خۆی بۆ ڕازی بوونی گرووپی ماسۆنییەت دەگێرێت و دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ( بەریتانیا ) بەرەوە لاوازی بەرێت، بەڵام ماسۆنیەکان لە ئاڵمانیا بە گوومانن و پێیان وایە ڕووی ئەسلی لە گەڵ ناوەندی ( بیلدێر بێرگ ) ە ، کە پێناسەی ئەم ناوەندە دەخەمە باسەکانی دوواتر .
هەربۆیەش بەریتانیا بە تێگەیشتنی ئەم ستراتژە دەیەوێت ئەورووپا بەجێ بێڵێت و لە جیات پەرە پێدانی ماسۆنییەت ، پەرە بە فەرهەنگی ئاینی بدات کە سەدان سالە کاری بۆدەکات ، ئەگەریش سەرکەوتوو نەبوو بە ئاشتبوونەوە لە گەڵ ئەمریکا دوواڕۆژی ڕۆهەڵاتی ناوین لە دەست نەدات ، بۆیەش لەو پەڕی ناباوەڕیدا لە گەڵ ئەمریکا ، بەشداری هێرشی مووشەکی بۆ سەر سووریا کرد .
ئیستا بەشێکی بچووک لە زانیاری ماسۆنییەت پێمان دەڵێت بۆچی ئوردن هەمیشە ناوەندی بڕیاو وەرچەرخانی سیاسەتی ناوچەیی بووە ، لە هەمان کاتێکدا ئوردن حەساری زۆرێک لە نوێنەرانی عەرەب و ئیسرائیلە و تا ئیستاش بەم حاڵەوە هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە هەڕەشە لە ئوردن بکات بە ئێرانیشەوە .
دەگەینە پێناسەی نیۆکۆنەکان
نیۆکۆنەکان کە زۆربەی ئەندامەکانی لە جووەکانی ئەمریکایی ئیسرائیلین و چەندین سیناتۆری ئێستا و رابردووی ئەمریکاییشیان لە گەڵە وەک جۆ بؤڵتۆن و گۆردۆن ئینگلاندی ، نیکۆلاس بێرنز ، باڵی ئابووری سیاسی جیهانی دەبەن بەڕیوە ، ئەوان بە پێی ستراتژی سیاسەتی درێژخایەنی ئابوری ، دەسەڵاتی سەربازی دەبەن بەرێوە ، ئەم دارێژانە لە دووای پلانەکانی فەرهەنگی ماسۆنیەوەن .
بۆ نموونە ، تا ئەنتەرنێت کاریگەری فەرهەنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر نەکرد پلانی دابەشبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە ڕاگەیاندن نەکرا .چوونکە نیۆکۆنەکان لە ساڵی 1938 وە تا ساڵی 1975 کاریان لە سەر سایکۆلۆژیای کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی کردووە کە چۆن دەکرێت پلانەکانی 60 ساڵەی ئیسرائیل لە سەر دارێژەی ستراتژی ( نەتەوە دەوڵەتی فەرەنسا ) بەرن بەرێوە ، واتە حوکمی نهێنی خاوەندارێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە فەرەنسایە .
نیۆکۆنەکان تا ساڵی 1975 بە ئاشکرا لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵات بوونیان هەبووە ، لەوە دوواتر بە روواڵەت پاشەکشە دەکەن و بە تیۆری لێکۆڵینەوەکان لە بوواری کۆمەڵناسیدا پلانی دابەشبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە دابەشبوونی ئێرانیشەوە تاوتوێ دەکەن ، بەجۆڕێک کە لە پێش کۆبوونەوەکانی ( تیۆدۆرهێتزل) لە ئیسرائیل، لە ساڵی 2005 ڕێکخراوێکی ” نیۆکۆنەکان ” لە گەڵ دژبەرانی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی ئێران وەک حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئازەریەکان و بەلوچەکان کۆبوونەوە دەکەن ، بەڵام تا بە ئێستاش حزبەکوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی بوێری ئەوەیان نەبووە کەڵک لەم هەلە وەرگرن ، بۆیەش لە ساڵی 2007 نیۆکۆنەکان پلانی بەرپەرچدانەوە دەگۆڕن بۆ هێرش بردنە سەر ئێران و مووساد لە رۆژهەڵات و باشوور ، بە گشتی لە ناوچەدا دەکەوێتەوە چالاکی کرداری و تیرۆری شارەزایانی ئەتۆمی ئێران و تەقاندنەوەی بنکەی مووشەکی ئێران لە نۆڤەمبەری 2011 نموونەیەکی چالاکیەکان بوون .
لە هەمانکاتدا ، ماسۆنییەت چالاکی فەرهەنگی خۆی سنوردار ناکات و بەردەوامە تا ئەو جێگەیەی ، بە نێونجیگەری ئوردن لە دووای بە دەسەڵات گەیشتنی ترەمپ و سەردانی بۆ سعوودیا ، دەبێتە ڕێخۆشکەری فەرهەنگی پلانی ماسۆنی لە ژێر ناوی ( مافی مرۆڤدا ) کە بێگوومان دارێژەی خاڵەکانی مافی مرۆڤیش لە پالانەکانی ماسۆنییەتە ، هەر بۆیەش ئێران بە ناچاری “مافی مرۆڤی ئێرانی” دارشت کە تەیدا سەرکەوتوو نەبوو ، چوونکە سعوودیا بە ڕەچاوکردنی هەندێک یاسای مافی مرۆڤ پیلانی ئێرانی لە گۆڕ ناو بەم کارەش زانستی ئەتۆمی لە ئەمریکا وەرگرت و ئێستا خەریکی دامەزراندنی ناوەندی ئەتۆمیە.
ئەوەی ئێمە دینێتەوە سەر گرینگی ئەم لێکۆڵینەوە ، جیوگرافیای سیاسی و ڕێژەی کوردە لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا کە “نیۆکۆنەکان “ناتوانن لە پرۆسەی دەوڵەت نەتەوەی فەڕەنسا دەربچن ، چوونکە ئەگەر لە داهاتوودا دابەشکاری بێتە ئاراوە ، ئەمریکا شەڕی ساردی خۆی وەلا دەنێت و دەبێتە خاوەن موستەعمەرە لە سەر خاکی رۆژهەلاتی کوردستان کە لە ئێستادا بە دەستی بەریتانیایە ، بۆیەش پێشتر لە گەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیان کردووە بەڵام بە داخەوە ، بەرژەوەندی ئایدۆلۆژیایی حزبەکانی رۆژهەڵات بەرژەوەندی نەتەوەیی پێشێل کردو یارمەتی ئەمریکایان نەکرد .
بۆلایەنی رۆژئاوای کوردستان دڵنیان و فەڕەنسا خۆی لەوێ جێگیرە ، بۆ باشووری کوردستانیش کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت ، پێوەندی نێوان ئیسرائیل و بارزانیەکان گرینگی تایبەتی هەیە و لە زەمانی “مووشەدایان ” و “مەلامستەفای بارزانییەوە” ئەم پێوەندییە بەردەوامەو تەنانەت بە مانگ ئەندامانی مووساد و نیۆکۆنەکان لە گەڵ مەلامستەفای بارزانی لە کۆبوونەوەکانی ئەوکاتی کورد و دەسەڵاتی بەغدا دا بەشدرایان کردووە ، هەربۆیەش لە ئیستادا بە هەموو پێوەرەکان ” سەرۆک بارزانی ” وەک مەرجەعی کورد دەبێت ڕۆڵ بگێرێت و بەشداری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی بە ڕواڵەت ئابووری ئوردن خاڵە جەوهەریەکانی خووارەوە دەپێکێت ، چوونکە سیاسەت ( کیسەڵ ) ئاسا دەچێت بەرێوە .
هەرچەند سنووری فەرمی لە سیاسەتدا پێناسەی سەرەکییە بەڵام “لە ستراتژی درێژخایەندا ، بە تایبەت بۆ پلانی داڕشتنەوەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست بە عێراق و ئێرانیشەوە ، ئەوە خاوەن خاکە ڕۆڵ دەبینێت نەک نەخشەیەکی دیاریکراو ” ، واتە کورد خاوەن خاکە با دەوڵەتیش نەبێت .
واتە دیسان ئەوە بیر خۆمان دێنینەوە بۆیە فەڕەنسا شەڕی ئایدۆلۆژیایی ئاینی بەریتانیا بە خاک و نەتەوە دەکات ، چوونکە دەزانێت خاک نەگۆڕە بەڵام ئایین بگۆڕە و سەڕەڕای سیاسەتی ئاسمیلەکردنیش پێناسەی نەتەوەیی هەر نەگۆڕە ، واتە تۆی موسوڵمان دەتوانی ببیە مەسیحی بەڵام ناتوانی کوردبوونت بگوڕی بۆ فارس و عەرەب و تورک ، خۆشت بیگۆڕی ژنێتیک ناگۆڕێت .
کەوابوو کاتێک سنووری خاکێک بە نەتەوەی” کورد ” پێناسە کراوە بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم ستراتژە وەک پێناسەی نەتەوەیی ( سەرۆکێک یان مەرجەعێک پێویستە ) ئەو مەرجەعەش بە هەموو پێوەرەکان لە سیاسەتی نێو دەوڵەتیدا لە دووای شەڕی داعشەوە ( سەرۆک مەسعود بارزانییە ) .
لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە ، پاشەکشەی مەسعود بارزانی لە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەو سیاسەتەبوو کە “نیۆکۆنەکان ” و پلانی 60 ساڵەی ئیسرائیل خاوەندارێتی دەکرد ، چوونکە پێگەی سەرۆکی هەرێمێک ناتوانێت پێناسەی ڕەوتی سەرۆکایەتی جیۆگرافیایەکی پان و بەرین بێت بە پێوەری حزبایەتی ، بۆیەش سەرۆک بارزانی لە پێگەی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتیش نامێنێت ، دەنا نەدەکرا لە ئیستادا لە ئوردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە پێشوازی لێ بکرێت .
کەوابوو بۆمان دەردەکەوێت کۆڕبەندی ئابووری بە پێی تێگەیشتنی کەسایەتی سیاسی بەرێوە ناچێت و کۆبوونەوەکانی نوێنەرانی عەرەب و ئیسرائیل ، هەروەها سەرۆک بارزانی و خاوەندارێتی دیپلۆماتی نیۆکۆنەکان لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکاندا کار بۆ داهاتوویەک دەکات کە (( کورد ) دیسان فاکتەری سەرەکییە لەم پرۆسەدا .
بهشی یهكهم