سەرۆک بارزانی و کۆڕبەندی ئابووری ئوردن لە رووانگەی ستراتژی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
راپۆرت:شەماڵ بۆکانی
لە بەشی یەکەم و دووهەمدا بە ئاماژەدان بە پلانی ماسۆنییەت ، نیۆکۆنەکان و پلانی شەست ساڵەی ئیسرائیل بۆ ناوچە و کۆبوونەوەکانی ساڵی 2007 ی شارۆچکەی ” تیۆدۆرهێتزل ” لە ئیسرائیل بە بەشداری 42 ئەفسەر و سیناتۆری ئەمریکایی و هەروەها سیاسەتی نەتەوە دەوڵەتی فەڕەنسامان لە دژی پیلانەکانی شیعیزمی بەریتانی بە کاربەرێکەری ئاخوندەکانی ئێران لە ناوچەدا شرۆڤە کرد .
باسمان لە هۆکاری هاندانی ئەمریکا کرد لە لایەن سعوودیا وە لە دژی ئێران و زانیمان کە وڵاتی ( ئوردنی هاشمی ) چۆن دەتوانێت لە ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەییدا ڕۆڵ بگێرێت ، بۆیەش دانانی ئاڵای کوردستان لە پشت سەری سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکانی ئابوری ستراتژی ئوردن بەرێکەوت نەبووە ، چوونکە ئەم کرداری دیپلۆماسیە ، کاری هەڵەو هاکە زایی نییە و وەک ئاماژەم پێدا لە پلانەکانی دابەشبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، کە گەلی کورد خاوەن خاکە دەبێت ( مەرجەع) ێکی بۆ دەست نیشان کرێت کە بێگوومان جیا لە (سەرۆک مەسعوود بارزانی ) کەسایەتیەکی تر ناتوانێت شیاوی ئەم پێگەیە بێت ، چوونکە لە باسەکانی پێشتردا پێوەندی مێژوویی نێوان مووسادی ئیسرائیل و مەلا مستەفای بارزانی و لە ئیستاشدا بەردەوامی لە گەڵ سەرۆک بارزانی و ڕۆڵی تایبەتی ئەوان لە ڕێگری دابەشکردنی وڵاتی ئوردن لە نێوان ئیسرائیل و عێراقدا، هەروا بە سانایی شرۆڤەناکرێت و دۆستایەتی تایبەتی هاشمیەکانی ئوردن لە گەڵ بارزانی و ئیسرائیل لە پێگەی دیپلۆماسیەتدا لەم بارەوە پێمان دەڵێت بە لەبەرچاو گرتنی جیۆگرافیای سیاسی ، ئتنی و ئایینی، کورد لە ناوچەدا لە یەک کاتدا ڕێی لە پیلانی شیعیزمی بەریتانی ئێرانی و وەهابییەت و سەلەفیزمی سعوودیا گرتووە ، بۆیەش کورد بە پێی ستراتژی دابەشبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دووای هەنگاوەکانی سیاسەتی فەرهەنگی ماسۆنی و تیۆری سیاسەتی نیۆکۆنەکانەوە ، کەوتۆتە بازنەی بەرژەوەندخوازی پلانەکانی ( بی و سی ) رێکخراوی ( ئایپاک ) ەوە .
کاتێک باسی ( ئایپاک ) هاتە ئاراوە بە باشی دەزانم زانیاریەکی سەرەتایی لە سەر” ئایپاک” بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوە ، بخەمە بەر دەست ئێوەی خوێنەر .
“ئایپاک” لە بنەڕەتی زایۆنیستەکانەوەیە ، ساڵی 1959 بە بەرپرسیارەتی ( کێنان ) دامەزراوە ، ئامانجی لۆبی و بردنە پێشەوەی دۆزی ئیسرائیل بوو ، بە پلانی ئابووری سیاسی هەنگاوی ناوە ، بۆیەکەمجار ئەم ڕیکخراوە لە لایەن ( جیمی کارتەر ) سی و نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمی ناسرا و دانی بەوە دانا ( ئایپاک ) هێزێکی سەرەکین لە داڕشتنی سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و دەڵێت بێ “ئایپاک” ناتوانین هیچ هەنگاوێک بینێن .
لە ساڵی 2003 جیم مۆران ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئایپاک زۆرینەی هەرە زۆری ئەندامانی کۆنگرێسی ناچار کرد دەنگ بدەن بە هێرش کردنە سەر عێراق ، لە ساڵی 2012 ش بە هەمانشیوە گووشارەکانی (ئایپاک) ئەمریکای ناچار کرد سزا ئابووریەکان بە سەر ( ئێران) دا بسەپێنێت . ( زانیاریەکانی سەر ئایپاک لە کتێبی ئیسرائیل لە نوسینی جۆناسان کوک وەرگیراوە ) لە گەڵ چەندین سەرچاوەی تایبەتی تر بە خۆمەوە .
ئێستا کە زانیاری سەرەتاییمان لە سەر ئایپاک خوێندەوە دەبێت ئاماژە بە هێزی ئابووریەکەی بکەیین ، ئەو هێزە ئابووریەی کە دەتوانێت لە سیاسەتی تیۆریەوە بیگۆڕێت بە سیاسەتی کرداری ، واتە پلانەکانی ( بی و سی ) نیۆکۆنەکان بۆ دابەشبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێوەی کرداری و ئابووری لە سەر دەستی “ئایپاک ” دەچێت بەرێوە ، هەر بۆیەش ئەمریکا بە تێگەیشتن لە کاریگەری پلانی نیۆکۆنەکان کە دووا قۆناغی کرداری دەداتە دەست ( ئایپاک ) سەرۆک دۆناڵد ترەمپی بە باشترن مۆرە هەڵبژاد بۆ هاوتەریبی “ئایپاک” کە بتوانێت بەرژەوەندی ئابووری ئەمریکا لە دابەشبوونەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بپارێزێت ، چوونکە جەنگێکی فراوان دێتە ئاراوە و ئابووری ڕۆڵی سەرەکی دەبێت و ترمپیش هەمان سیاسەتی “ئابووری سیاسی” دەبات بەرێوە .
لە ساڵی 2012 لەو کاتەوەی نیۆکۆنەکان و ئایپاک لە دووای بەرێوەچوونی پلانی فەرهەنگی ماسۆنییەت کەوتنە خۆ بۆ ئەوەی ئەمریکا ڕازی کەن ئێران بخاتە لیستی سزای ئابوریەوە ، باڵی ئابووری “ئایپاک” بە پشت بەستن بە سیاسەتی ئابووری ساڵی 1990 خەزێنەی تایبەتی بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران تەرخان کرد ، بۆیەش لێرەدا باسی پلانی ئابووری ساڵی 1990 دەکرێت ، چوونکە لەو ساڵەدا “ئایپاک” تووانی لە دووای خەرج و باجی ڕیکخراوەکەی لە سەراسەری جیهان بڕی پێنج ملیۆن و 680 هەزار دۆلار پارەی کاش پەزمەندە بکات .
واتە لێرەوە دەگەڕینەوە سەر سیاسەتی سزای ئابووری و بنەبڕکردنی داهاتی نەوتی ئێران لە لایەن سەرۆک ترەمپ و کابینەکەیەوە ، چوونکە بە هیچ کلۆجێک دۆناڵد ترەمپ بەو بیرۆکە ئابوریەی هەیەتی نەدەهاتە ژێر ڕکێفی پلانی سزای نەوتی ئێران ، مەگەر ناوەندێکی وەک “ئایپاک ” بەڵینی قەرەبووی ئەگەری زیانەکانی دابێت .
بۆیەش ڤیتۆی سەرۆک ترەمپ بۆ بەردەوامی پشتیوانی سعوودیا لە شەڕی یەمەن و نوێ نەکردنەوەی لێخۆشبوون بۆ وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران، ئەوەمان پێ دەڵێت سعوودیا لە دوو جەمسەری دابین کردنی نەوتی بازاڕەکانی جیهان و پێدانی پارەی کاش بە (ئایپاک ) زۆر چالاکتر لە جاران دەردەکەوێت ، کە هۆکاری ئەم چالاکیەی سعوودیا ، وەک لە دوو بەشی پێشوودا ئاماژەم پێدا ، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەگەر ئێران لە بەشی پلانی ( بی ) دا دابەش نەکرێت ، سعوودیا خۆی دەکەوێتە مەترسی دابەشبوونەوە ، ئەم مەترسیەش بە هەڵگیرسانی شەڕی ئایۆلۆژیایی ئاینی نیوان شیعە و سوننە لە وێنەی شەڕی خاچەکان دێتە ئاراوە کە بێگومان ئێران ئەم سیاسەتەی بە لاوە پەسەندە ، بۆیە کاری بۆ دەکات و هێزەکانی شیعی حەشدی شەعبی و فاتمییون و حزبوڵلای هێناوەتە ناوچە سوننەکانی ئێرانەوە .
بە لەبەرچاو گرتنی ئەم دۆخ و سیاسەتەیە کە سەرکردە تیرۆریستەکانی ئێران دەڵێن ئەمریکا مەیلی شەڕی لە گەڵ ئێران نییە بەڵام جۆن بۆڵتۆن ، بن سەلمان و بنیامین نتانیاهوو هانی ترەمپ دەدەن بۆ ئەوەی بە هێزی لەشکری لە گەڵ ئێران خۆی یەکلا کاتەوە .
ئەدی چۆنە سەرکردەکانی ئێران وەک هەمیشە خۆیان لە ئاست ( ئوردن و شای ) ئوردن کەڕ کردووەو بە یەک ووشە ناوی ناهێنن ، خۆ باش دەزانن بڕیاری کۆتایی لە “ئوردنەوە ” واژوو دەکرێت ، بۆ باسی دانانی ئاڵای کوردستانیان لە کۆبوونەوەکانی ئابووری ستراتژی ئوردن نەکرد لە پشت سەری ( سەرۆک بارزانی ) ، خۆ باش دەزانن بارزانی لە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمیشدا نییە ، هۆکار ئەوەیە نایانەوێت باوەڕ بکەن کە پلانەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کورد دەبێتە هۆی داڕمان و دابەشبوونی ئێران ، کەواتە هێرشی دووای ریفراندۆم لە لایەن حەشد و سوپای تیرۆریستی پاسدارانەوە داخی ریفراندۆم نەبوو ، داخی ئامانجەکانی بوو ، بۆیەش بە ئاگاداری لەم گۆرانکاریانە بە هانگاوی پێشتر ویستیان بە شەڕی نەرمی ڕەوتی حیکمەو زیندوو کردنەوەی ڕێبازی ئەحمەدی موفتی زادەوهەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووی چەواشەویی سەلاحەدینی ئەیبووبی بۆ راکێشانی سۆزی ئاینی گەلی کورد ، لە پێناوی پیلانە نەگریسەکەی بەریتانیا و دوواتریش هێرش بۆ سەر هەولێر ئەو خەونە زێڕینە بە زیندووی لە گۆڕ نێن کە تائێستاش بە فستیواڵی عەشیرەکان بۆ دابرانی تاکی کورد لە باوەڕی نەتەوەیی بەردەوامە .
دیسان بۆمان دەرکەوت ( بارزانی نەک هەڵەی نەکرد لە بەریوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ) بەڵکو هاندەری ئەوەبوو ناحەزانی کورد ڕووی راستی خۆیان دەرخەن ، ( ئایپاک )یش بەم تێگەیشتنە بەڵێنی پشتیوانی ئابووری بە نیۆکۆنەکان و ئەمریکا بدات لە شەڕ دژی ئێران ، لە هەمانکاتدا ڕێگری لە بەرەوە پێشچوونی پلانەکانی بە کانتۆنی کردنی ناوچە بگیرێت کەلە لایەن چەپ و پان ئێرانیستەکانەوە بە چڕی کاری بۆ دەکرێت لە پێناو ڕیگری کردن لە دابەشبوونەوەی ئێران و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست .
کە واتە ئەو ئاڵایەی لە پشت سەری سەرۆک بارزانی داندرا لە کۆبوونەوەکانی ئابووری ستراتژی ئوردن ، ئەو پەیامەبوو کە پەی گووتین کۆبوونەوکانی ( وەرشۆ ) لە پۆلەندا کە ڕۆژی 13 / 14 / 2 /2019 بەرێوە چوو ، گووشاری نیۆکۆنەکان و ئایپاک بووە بۆ شرۆڤەی دووبارەی ،
کەوانی شیعیزم ، بەریتانیا 1900 زائینی
کەوانی شیعیزم بەریتانیا ، ئێران ، 1979 ی زائینی
سایکس پیکۆ پلان 2015 ، 2025
نەوت ، ڕۆژهەڵاتی ناوین و نەتەوە دەوڵەت ، خاک ، کورد ، ماف ، بەرژەوەندی هاوبەش فەڕەنسا ئەمریکا تا 2060 ز
کورد نەتەوە دەوڵەت ،،لە دژی بەردەوامی دەوڵەت نەتەوە ی بەریتانی ، ئوردن و سێگۆشی ماسۆنییەت .
هەمووی ئەم کۆدانە پێمان دەڵین کورد بە بێ دەوڵەت بە پانتایی خاکی پڕ پیت و بەرەکەت و کانزاکانەوە دیسان فاکتەری سەرەکی دەبێت لە پاشەڕۆژی ناوچەدا . بۆیە بە شرۆڤەی بەردەست و بە هەموو تێبینیەکانەوە پشتیوانی لە مەرجەعیەتی کورد کە (سەرۆک بارزانییە) لە سیاسەتی بەرژەوەندی خوازی نەتەوەییدایە نەک حزبی .
بهشی سێههم و كۆتایی..