ئاورێک لە رۆژنامەگەری کوردی
دانا مه‌نمی
داهێنانی ئامێری چاپ له سه‌ده‌ی یازده‌هه‌می زاینی‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی مسگه‌رێكی ئه‌ڵمانی (یوحه‌نان گۆته‌نبرگ ) بوو، له‌و داهێنانه‌یدا هیچ سوودو ده‌ستكه‌وتێكی پێ نه‌بڕا له‌به‌ر سه‌رقاڵی و ده‌ستكورتی ، كاتێ كتێبی ئینجیلیشی چاپ كرد، ته‌نانه‌ت له بیری چوو ناوی خۆیشی له‌سه‌ر تۆمار بكات، به‌ر له گۆته‌نبرگ له هه‌وڵێكی تردا بازرگانێكی چینی به ناوی (بی شینگ) هه‌بووه، به‌ڵام داهێنانه‌كه‌ی (گۆته‌نبرگ ) شۆڕشێكی مه‌زنی له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا دروستكرد، چاپ ڕۆڵێكی ئێجگار گرنگی بینی له به‌ره‌و پێشچوونی شارستانیه‌ت له سه‌رانسه‌ری دونیادا، ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌و داهێنانه (گۆڤار‌و ڕۆژنامه) به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك چاپ و بڵاو كرانه‌وه .
یه‌كه‌م هه‌فته نامه له مێژوودا له شاری (ستراسبۆرگ ) به ناوی Relation له ساڵی (1609 ) له‌لایه‌ن (جۆن كارلۆس ) چاپ و بڵاو كرایه‌وه ، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌یش له له‌نده‌ن به ناوی (ده‌یلی گرانت ) له ڕۆژی 11ی ئازاری ساڵی 1702 له سه‌ر ده‌ستی ئیدوارد گرانت چاپ و بڵاو كرایه‌وه .
له ڕۆژی 22ی نیسانی ساڵی 1898 ( میقداد مدحت به‌درخان ) له شاری قاهیره په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی هه‌ڵماڵی و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی به ناوی ( كوردستان ) دامه‌زراند ، له‌و ڕۆژه‌وه كاروان و خه‌باتی میدیاكارانی خاوه‌ن خود به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كان ڕاستگۆیانه‌و كوردانه‌و ڕاشكاو بوێرانه بگه‌یه‌نێت به ڕای گشتی .
به پێی سه‌رچاوه‌كان ڕۆژنامه‌ی كوردستان سێ هه‌زار نوسخه‌ی لێ چاپكراوه و دوو هه‌زار نوسخه‌ی به خۆڕایی له كوردستان دابه‌شكراوه ، ئه‌گه‌ر له ڕابردوو كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناوی به (گه‌ڕان به دوای سه‌رئێشه‌دا ) ده‌ركردبێت ، ئه‌وا له ئێستادا كاری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی (گه‌ڕانه به دوای مه‌رگ دا !) .
له ڕابردوو میله‌ته‌كه‌مان شۆڕه‌سوارانی له مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ریدا گیانی خۆیان كردبێته قوربانی مه‌عریفه‌و شارستانیه‌ت له پێناو هوشیار كردنه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان ، ئه‌وا ئه‌و شۆڕشه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ هێزو لایه‌نێك ناتوانێت ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌م جه‌نگی میدیادا.
خۆئه‌گه‌ر میله‌ته‌كه‌مان له ڕابردوو (میقداد به‌درخان و عبدالكریم ئه‌فه‌ندی و مسته‌فا پاشای یامولكی و حوسێن حوزنی موكریانی و مامۆستا ابراهیم احمد و مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادی و مامۆستا گیوموكریانی ) دلسۆزانه له ڕۆژگاری خۆیاندا به‌شداریان كردووه له گه‌شه‌پێدانی شارستانیه‌ت و ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ، كه جگه له سه‌دان نوسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند له‌وانه ( مامۆستا عبدوڵا گۆران و مه‌عروف به‌رزنجی و غفورو جلال و ئه‌مینی میرزا كه‌ریم و محمد تۆفیق وه‌ردی و مه‌م و قانع و ساڵح حیدرو ده‌یانی تر .
ئێستاش ئه‌و كاروانه تا ده‌گاته مه‌نزڵ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به دیدو جیهانبینی سه‌رده‌میانه به‌رده‌وامه له تێكۆشان له پێناو به‌های مرۆڤبوون و شكۆ‌و هه‌یبه‌تی ئینسانیه‌تدا.
ده‌وڵه‌ت له سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه ئه‌وانیش: نه‌ته‌وه – نیشتیمان – ده‌سه‌ڵاتی سیاسی . ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له سێ دامه‌زراوه پێكهاتووه كه ئه‌وانیش: ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان – ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن – ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری .
میدیا به‌گشتی به بیستراو نوسراو بینراو ئه‌لكترۆنیشه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له هۆشیاركردنه‌وه و ڕێنمایی كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ڕای گشتی و گواستنه‌وه‌ی دیدو تێروانینی خه‌ڵك له‌سه‌ر یاساكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ڵماڵینی په‌رده له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و به‌دواداچوون، هه‌رئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌شه وایكردووه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ساڵی (1828 ) ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می لێ بنرێت.
كاتێك ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ، هه‌رگیز به‌و مانایه نییه ، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له سه‌روی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی هاوشێوه جیاوازی تاڕاده‌یه‌ك هاونێوه‌رۆك و مه‌به‌ستن، به ووردی و جدی گوێ له راوبۆچوونی خه‌ڵك ده‌گرن و پاشان به شێوه‌ی ره‌وان و ڕوون مه‌فهوم و كاریگه‌رییه‌كانی داده‌ڕێژنه‌وه‌و ده‌بنه‌وه به ده‌نگی هه‌موو چینه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
كه‌واته ڕاگه‌یاندن به گشتی ده‌سه‌ڵاتێكه له ناو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه و سیسته‌مێكه له ناو سیستمی سیاسی‌دا ، پێویسته جوان په‌روه‌رده بكرێت وه‌نابێ به هیچ بیانوویه‌ك له سایه‌ی هیچ گوشارێكدا ده‌ستبه‌رداری موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا ببێت ، ده‌نا پێگه‌ی خۆی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌دۆڕێنێت.
هه‌ڵبه‌ت ئازادی ڕاگه‌یاندن هێنده گرنگه ده‌كرێ بگوترێ پتر له نیوه‌ی دیموكراسی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك دابین ده‌كات، پێوه‌ره بۆ هه‌موو ئازادییه‌كانی دیكه، هه‌رله ئازادی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌ی به ئازادی و دیموكراسی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك ده‌بردرێ ، كه‌واته ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ریه‌تی هاوڵاتی بكات به بونه‌وه‌رێكی چالاك و چه‌له‌نگ و كارای نێو كۆمه‌ڵگا ، نه‌ك گوێگرێكی سه‌لارسه‌نگین و گوێڕایه‌ڵ.
دواجار ڤۆڵتێر ده‌ڵێت “ڕۆژنامه‌نوسی ده‌زگایه‌كه به كه‌س ناشكێ، به‌ڵام خۆی دونیای كۆن ده‌روخێنێ ، تا دونیای نوێ دامه‌زرێنێت”.